٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. رزگار: کوتلەکان رازین بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەم نەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ھیچ پڕۆژە یاسایه‌ک تاوتوێ نەکرێت، تاوەکو کوتلەکان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە ده‌گەنە رێکكەوتنێک، ئاماژەی بەوەشکرد کوتلەکان رازین کە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان وەک خۆی 17%بمینێ وکەم نەکرێتەوە.

د. رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە  لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: لیژنەیه‌کی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق پێکھاتووە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجە و گەیشتوونەتە ئەنجامێکی باش و بەردەوامیش دەبن لە گفتوگۆکردن تاوەکو دەگەنە  رێكکەوتنێک.

د. رزگار گوتیشی: لە دوێنێوە گفتوگۆکردن لە کەشوھەوایه‌کی ئیجابی بەرێوەدەچێت و کوتلەکانیش نەرمیان نواندووە لە بەرانبەر داواکارییەکانی کورد، تایبەت بە کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کە رازی بوون وەک خۆی 17%بمینێ وکەم نەکرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئەو لیژنە سیاسییەی پێکھاتووە بتوانن تاوەکو سبەی ڕۆژی پێنج شەممە بگەنە رێكکەوتنێک سەرۆکایەتی پەرلەمان دەخاتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار