٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیای رووسی گازپڕۆم نەفت گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ كوردستان مۆر كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە شاری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا ئاشكرای كردووە، چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەو كۆمپانیا رووسییە گرێبەستێكی بەرهەم هێنانی نەوتی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان مۆر كردووە.

بارزانی لە پرێس كۆنفڕانسێكدا گوتی: "ئێمە بە كارەكانی گازپڕۆم نەفت لە هەرێمەكەدا رازین و لەم چەند رۆژەی رابردوودا گەیشتووینەتە رێككەوتنێكی نوێ".

بەڵام گوتەبێژی كۆمپانیای گازپڕۆم نەفت  ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو گرێبەستە نوێیە بدات.

به‌پێى راپۆرتەكە هاتووە: ئەم گرێبەستە نوێیە رەنگە گرژییەكانی نێوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر مەسەلەی نەوتی عێراق قووڵتر بكاتەوە.

كۆمپانیای ناوبراو مانگی ئابی رابردوو پشكی لە دوو كێڵگەی نەوتی كوردستان كڕی و ئەمەش بێجگە لەوەی گرێبەستێكیشی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار