٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە رەتی دەکاتەوە بەھۆی یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان دەوام لە قوتابخانەکان راگیرابێت

سەرچاوە: KDP.info

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە بەھۆی یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەوام لە قوتابخانەکان وەستابێت و دەڵێت: ئەوان ناتوانن رێگری لە قوتابیان بکەن ئەم یادەبکەنەوە.

د.عیسمەت مەحمەد خالد وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: ئەوان بەرسمی ھیچ بڕیارێکیان نەداوە کە دوام لە قوتابخانەکان رابگیرێت، بۆ یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و تائێستاش کەس ئاگاداری نەکردوونەتەوە ھیچ پێشێلکارییەک ئەنجام درابێت.

د.عیسمەت مەحمەد خالد گوتیشی: ئەوان ناتوانن رێگری لە قوتابیان بکەن ئەم یادە بکەنەوە یاخود نەچن بۆ پۆڵەکان، تەنیا ئێمە دەتوانین بەنەھاتوویان ھەژمار بکەین ئەوانەی دوام نەکەن، چونکە نەک تەنیا لەم بۆنەیە، بەڵکو زۆرجار پێش بۆنەکان و دوای بۆنەکانی دیکەش دوام ناکەن، ئەمەش لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە و ئێمەش بەپێی پێویست ئیجرائاتیان لە گەڵ دەکەین.

لای خۆشییەوە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان فاتیح مەولەوی زادە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: رۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان رۆژی ھەموو قوتابیانی کوردستانە و ھەموو رێکخراوەکانی قوتابیان ئیمزایانکردووە کە ئێمە وەکو نوێنەری قوتابیان کاربکەین .

فاتیح مەولەوی زادە رەتیشیکردەوە بەھۆی یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان دەوام لە قوتابخانەکان راگیرابێت و گوتیشی: قوتابیان وەک رێز و خۆشەویستییەک بۆ ئەم رێکخراوە ئەم یادە دەکەنەوە، گەر نا ھیچ کاریگەری نەکردۆتە سەر خوێندن لە کوردستاندا.

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار