عێراقییه : بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی ده‌نگی زیاتر له پێویست كۆكراوه‌ته‌وه

لیستی عێراقییه، ڕایگه‌یاند كه ده‌نگی زیاتر له پێویستیان كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نووری مالیكی. له‌مباره‌وه مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی گوته‌بێژی عێراقییه گه‌شبینی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی مالیكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها گوتی لایه‌نه سیاسییه‌كان توانیویانه ده‌نگی زیاد له پێویست واته زیاتر له نیوه‌ی 163 واژۆیان بۆ مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ كردووه‌ته‌وه. ده‌مه‌لوجی گه‌شبینی خۆیشی نیشاندا كه مالیكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات ؛ به‌ڵكو له واقیعدا به پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسیی نوێ عێراق ببوژێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی لیستی عێراقییه رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی به‌رده‌وامه.




