عوسمان ئۆج ئالان بۆ KDP.info: بەناوى ئۆج ئالانەوە و بەبێ ئەوەى ئاگاداربێت پارێزەرەکانى دەهاتنە شاخ دەیان گوت ئۆجەلان فەرمانى شەڕى داوە

KDP.info هەولێر-/ بۆیەکەم جارە برایەکى عەبدوڵڵا ئۆج ئالان چەند زانیارییەکى نوێ ئاشکرا دەکات کە بەناوى براکەیەوە پارێزەرەکان قسەیان کردووە دەشڵێت " ئەگەر بێت و ئەو حاڵەتەش نەبووایە ئێستا هەر زوو گفتوگۆى ئیمیرالى دەستى پێدەکرد".
بۆیەکەمجارە عوسمان ئۆج ئالانى براى سەرۆکى پارتى کرێکارانى کوردستان عبدڵڵا ئۆج ئالان، ئاماژە بەچەند زانیارییەکى گرنگ دەکات لە لێدوانێکدا بۆ KDP.info راگەیاند گومانمان لە گوتەى هەندێک لە پارێزەرانى عەبدڵڵا ئۆجەلان هەیە بە تایبەتى مەحمود شەقەر چونکە ئەو کاتەى لە 2004 کۆنگرەى گەل هەبوو ئەوە کاتێکى تایبەت بوو پەکەکە دەیەویست سیاسەتى خۆى بگۆڕێت و سیاسەتێکى نوێ بهێنێتە ئاراوە لەو کاتەدا داواى چاکسازیان دەکرد و پێیان وابووە کە سیاسەتى شەڕ بەسەر چووە، بەڵام لەو کاتەدا مەحمود شەقەر سەردانى ئیمرالى دەکرد و دەهاتەوە شاخ و دەیگوت "ئۆجەلان فەرمانى شەڕى داوە". لە کاتێکدا قسەکانى هى ئاپۆ نەبووە، بۆیە دەرگای شەڕیان بۆ پەکەکە دەکردەوە، بۆیە شەڕى 2004 پشکى شێرى هى پارێزەرەکانە.
ئەوەشى خستەڕووکە ئەگەر بەشێک لە پارێزەران ئەو کارەیان نەکردبایە ئەوە هەر زوو مەسەلەى گفتوگۆ لەگەڵ ئیمیرالى دەستى پێدەکرد .
کارزان هەورامى




