سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ ده‌كات

له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ روسیا؛ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ كرد و له‌لایه‌ن باڵیۆز و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌وه پێشوازی لێكراو و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی عێراق و په‌یوه‌ندیی نێوان روسیا و هه‌رێمی كوردستان و ته‌نگژه‌ی سوریا.
له به‌شێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له ره‌وشی ناوخۆی عێراق كرد و گوتی ناكۆكی له نێوان شیعه و سونه‌دا هه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵوێستی هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ندێك جاریش هه‌ندێك دروشم كاریگه‌ری دروست ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه‌دا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان به رێگه‌ی ئاشتی ده‌درێن و گۆتی پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی گوتی ئێستا كۆمپانیای غازپرۆم له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و به‌م دواییه‌ش ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتنی گرنگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ستووه و له‌كاره‌كانیشی به‌رده‌وامه ده‌بێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه كه كۆمپانیای دیكه‌ی رووسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له دانوستاندان.
له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی سوریا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی؛ ته‌نگژه‌ی سوریا ده‌رهاوێشته‌ی خه‌ته‌رناكی به‌سه‌ر بارودوخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و دووپاتیشیكرده‌وه كه سنوری نێوان عێراق و سوریا كۆنترۆڵكراوه.
له سه‌ر ئاستی سیاسیش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆده‌بێـته‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه كه روسیا رۆڵێكی گرنگی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا ل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌لكو ده‌توانێت رۆڵێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقیش بگێرێت.
هه‌ر له كونگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده له هه‌موو ولاتانی عه‌ره‌بی بوونی هه‌یه و له عێراقیش هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی تۆندو تولی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان ل سوریا هه‌یه.
جێی باسه دوێنێ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك پێكهاتووه له مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا وه‌زیری ئاوه‌دانكرنه‌وه و نیشته‌جێكردن و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا.
بڕیاره سه‌رۆك بارزانی له میانی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی رووسیا بكه‌وێ و به‌ڕێزیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌یدا چه‌ندین پرسی گرنگی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی تاوتوێ ده‌كات.




