سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق و ئیئتیلاف و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد.له دیدارێكدا بیروڕا ئالۆگۆڕ كرا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌كه بۆته‌وه.
د. عادل عه‌بدولمه‌هدی دید و بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌كه خسته‌ڕوو. هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه.




