لیژنه‌ی په‌روه‌رده به‌ڵێنیدا به‌دواداچوون بۆ داواكاریه‌كانی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری مۆڵه‌ت وه‌رگرتووی خوێندن بكات

لیژنه‌ی په‌روه‌رده پێشوازی كرد له‌ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر كه مۆڵه‌تی خوێندنیان له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان وه‌رگرتووه وچوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن.
له‌دیدارێكدا داواكاریییه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو كه خوازیاری ئه‌وه‌بوون بڕیاری ژ/165ی عێراقی فیدراڵ بیانگرێته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستانیش به رێنمایی ژ/11ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م بڕیاره گشتێنراوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی.
دوای گوێگرتن له‌داواكاریه‌كانیان، د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان پشتیوانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه‌و به‌ڵێنی به‌دواداچوون بۆ داواكاریه‌كانیان ده‌ربڕی.




