پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان كۆتایی به كێشه‌و گرفته‌كان دێنێت

جه‌واد به‌زونی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه ناكۆكییه سیاسییه‌كان له كۆنترۆڵی سیاسه‌تمه‌داران ده‌رچووه بۆته پرسێكی جه‌ماوه‌ری و روونیشیكرده‌وه كه په‌نابردن بۆ هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته و پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان كۆتایی به كێشه‌و گرفته‌كان دێنێت .
جه‌واد به‌زونی راگه‌یاند: كه ناكۆكییه سیاسییه‌كان له ده‌ست كه‌سانی سسیاسی نه‌ماوه و له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌رێوه ده‌چێت چونكه خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو پیاوانی ئاینی به‌رێوه ده‌چێت نه‌ك كه‌سانی سیاسی .
روونیشیكرده‌وه كه دانیشتنی سه‌ركرده سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفت و ناكۆكییه‌كان ناكات چونكه لایه‌نی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ره‌وشی عێراق .
ئه‌م ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆیه روونیشیكرده‌وه كه هه‌نگاونان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ و سێ هه‌رێم له عێراق كۆتایی به ناكۆكییه‌كان دێنێت و داواشی له حكومه‌ت كرد كه به‌ده‌نگ داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران بچێت .




