کەرکوک: (11) گومانلێکراوى پەیوەندیدار بە رێکخراوى قاعیدە دەستگیرکران

کەرکوک - :Kdp.info ) گومانلێکراو بە تۆمەتى پەیوەندییان بە گرووپى رێکخراوى تیرۆریستى قاعیدە لە باشوورى کەرکووک دەستگیرکران، سەرچاوەیەکى ئەمنى بە مەدا پرێسى راگەیاند: رۆژى سێشەممە لە هەڵمەتێکى ئەمنیدا لە گەرەکى پێشەسازى باشوورى کەرکووک (11) کەسى گومانلێکراو دەستگیرکران، کە لەکاتى هەڵمەتەکەدا و لەشوێنى ئەو (11) کەس دا دروشمى کەلوپەلى جۆراو جۆرى رێکخراوى تیرۆریستى قاعیدەیان دۆزیوەتەوە، شایەنى باسە رۆژى دووشەممە سێ تەقینەوەى یەک لەدواى یەک شارى کەرکووکى گرتەوە بە هۆیەوە ژمارەیەک کوژراو بریندارى لێکەوتەوە.




