٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کشاناک : ئەمڕۆ 10 هەڤاڵمان ئازاد کران بەڵام 10 هەزار هەڤاڵى تر لە بەندیخانەیە دان

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا  -   :Kdp.info هاوسەرۆکی BDP گوڵتەن کشاناک لە کۆبوونەوەى فراکسیۆنى پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: ئەمڕۆ 10 هەڤاڵمان ئازاد کران، بەڵام 10 هەزار هەڤاڵى دیکەمان لە بەندیخانەیە دان، کشاناک رایگەیاند: لە جیهاندا 21 هەزار زمان هەیە و ، لەوانە 5 هەزاریان رووبەڕووی لە ناوچوونن و ، بۆ ئەوەی زمانێک بپارێزرێت ، دەبێت لە پێناوی نەوەی نوێدا تێکۆشان بکرێت ، کشاناک لە بەردەوامی گوتەکەیدا لە بارەی ئازادکردنی 10 سیاسەتمەدار و شارداری کورد راگەیاند: ئێمە هیوادارین  کۆتایی بەم ناهەقییە بێت و  هەموو گیراوانی سیاسی ئازاد بکرێن، لە بەرئەوەی هێشتاش 10 هەزار هەڤاڵمان لە زیندان دان لە کۆتایى لێدوانەکەیدا، کشاناک رایگەیاند: لە رێگاى پاکێجی نوێ، دەیانەوێت گەلی کورد لە نێو هیوای گۆڕانکاریدا بخافڵێنن و خۆیان وانیشان بدەن کە هەنگاو  بۆ ئاشتى دەنێن، کەچى دەیان خەباتکارانمان گیراون و خراونەتە بەندیخانەکان، بەڵام ئێمە چۆک دانادەین و درێژە بە تێکۆشانەکانمان دەدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار