٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەبار یاوەر : كەمترین موچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێتە 514 هەزار دینار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە kdp.info / بەپێی راگەیەنراوێكی تایبەتی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم كە كۆپیەكی دەستkdp.info  كەوتووەو تیایدا ئاماژەدراوە بەوەی دوای هەوڵێكی زۆر وەزارەتی پێشمەرگە  بۆ باشتركردنی گوزەرانی ژیانی پێكهاتەكانی لەشكر و یەكخستنی سیستەمی مووچە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشانداوە بۆ یەكخستنی سیستەمی مووچەی گشتی یەكەو لیواكانی لەشكر و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە بەشێوەیەك كەمترین مووچە بكاتە 514 هەزار دینار
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: بەئامانجی باشتركردنی گوزەرانی ژیانی پێكهاتەكانی لەشكر و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەگشتی و یەكخستنی سیستەمی مووچە لە پلەی پێشمەرگە هەتاكو باڵاترین پلەی پێشمەرگایەتی و نەهێشتنی هیچ جیاوازییەك لە نێوان بڕەكانی مووچەی مانگانەی یەكە و لیواكانی هێزەی پێشمەرگەی یەكخراوی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكە و لیواكانی لەشكر و هێزەكانی سەر بە هەردوو فەرماندەیی (70 +80) كە لە ڕێرەوی نۆرەی پرۆسەی یەكخستن و ڕێكخستنن، پاش هەولێكی بەردەوام و بێوچانی وەزارەتی پێشمەرگە لەو پێناوەدا، بە سوپاسە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كودرستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری وەرگیرا بۆ یەكخستنی سیستەمی مووچەی گشت یەكە و لیواكانی لەشكر و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە بڕی كەمترین مووچەی مانگانەی پێشمەرگە دەبێتە (000 514) هەزار دینار لەسەر تاسەری هەرێمی كودرستان و بەپێی پلە و پایەی پێشمەرگایەتی بڕی مووچەكە باڵاتر هەڵدەكشێت‌ و بەهەمان شێوازی ئەو سیستەمەی پێدانی مووچە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كودرستان.
هەروەها لەبەشێكی تر راگەیەنراوەكەدا هاتووە: جگە لەوەش وەزارەتی پێشمەرگە لە هەوڵی بەردەوامدایە لە پێناوی جێبەجێ‌ گشت بڕگەكانی سیستەمی مووچەی وەزارەتی بەرگری حكوومەتی فیدراڵی عێراق لە وەزارەتی پێشمەرگە و نەهێشتنی هیچ جیاوازییەك لە نێوان سیستەمی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری حكوومەتی فیدراڵی عێراقدا و دیارە پێشتریش هەر بەهەمان شێواز و بەهەوڵ و كۆششی وەزارەتی پێشمەرگە، بەسوپاسەوە ڕەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا كە دەرماڵەی
هاوسەر و منداڵ زیادبكرێت بۆ مووچەی پێشمەرگە خانەنشین و كەم ئەندام و لەم مانگەوە ئەو بڕیارانە جێبەجێ‌ دەكرێن.

بروا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار