نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارتن كۆبله‌ر نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد. له دیدارێكدا باس له دوایین پێشووه‌چونه‌كانى ڕه‌وشى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێن له‌پێناو ده‌ربازكردنى عێراق له‌و قه‌یرانه سیاسییه.
نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسى له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: ده‌خوازین له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌ڵویستى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان بین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسیى عێراق. هه‌روا گوتى: ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ى هه‌موو پشتگیرى و هاوكاریه‌كین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عێراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ بۆ ده‌سپێكى دیالۆگێكى نیشتمانى له‌پێناو به‌شداریكردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هێوركردنه‌وه‌ى بارگرژیه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌و هه‌وڵه‌ى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دووپاتى له هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تیى سیاسى و حكوومه‌تى هه‌رێم كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان به دیالۆگ و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى دیالۆگى نیشتمانین به شێوه‌یه‌ك كه هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت و گوێ له بۆچوون و تێڕۆنینى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بگیرێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و هاوبه‌شیكردنى ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات. هه‌روا گوتى: ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌زموون و شاره‌زایى زۆرى هه‌یه و ده‌توانێ ڕۆڵى باشتر ببینێ بۆ یارمه‌تیدانى عێراقیه‌كان له‌و قه‌یرانه‌ى عێراق دووچارى هاتووه.




