٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاجوانی کوردستان: قوتابخانەیه‌ک بۆ منداڵانی کەمپی دۆمیز دروستده‌کەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ شێنێ عەزیز شاجوانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: پڕۆژەیه‌کی لەبەردەستدایە بەناوی ھاوکاری پەپولەکان، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێکردنییەتی و ھەفتەی ڕابردوو لەھەلبجە چەند کارێکی ئەنجامداوە، ئەمڕۆش لەھەولێر سەردانی چاکسازی ئافرەتانی کردووە و ھاوکاری سێ خێزانی کردووە بەبڕی 10 ھەزار دۆلار بۆ ھەرخێزانێک بۆ ئەوەی کاتی لەزیندان ئازاد دەکرێن بتوانن ژیانی خۆیانی پێ بەڕێوە ببەن و چەند خولێکی درومانیشیان بۆ ئافرەتانی ئەوچاکسازییە کرده‌وە.

شێنێ عەزیز گوتیشی: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی پارێزگای دھۆک بکه‌ین و قوتابخانەیه‌ک بۆ منداڵانی کەمپی دۆمیز دروست بكه‌ین بەشێوازێکی جیاواز و دەستیان کردووە بەدروستکردنی و ڕەنگە لەماوەیەکی کەم تەواو بێت.

شاجوانی کوردستان ڕوونیشیکرده‌وە، پڕۆژەیه‌کی دیکەی گەورەشی لەبەردەسته‌ بۆ سەرتاسەر ھەرێمی کوردستان  بۆ ئەو منداڵانەی بێ سەرپەرشتن و ئێستا خه‌ریکی کارکردنە لەم پڕۆژەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار