ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دەنگ لەباری بودجەی عێراق بدات

بهغدا- تایبهت به KDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد: بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر12نیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی بودجە بەرێوەبچێت، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی کوتلەکان دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: گفتوگۆکردن لەنێوان کوتلەکان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێ لەم دوو ڕۆژە بگەنە رێکكەوتنێک، چونکە گفتوگۆکان زۆر ئیجابین.
د.رزگار گوتیشی: لەچوارچێوەی گفتوگۆی نێوان کوتلەکان باس لە داواکارییەکانی کوردیش دەکرێ و کوتلەکان نەرمییهکیان نواندووە، بۆیە لەیەک نزیکبوونەوەیەک ھەیە و ڕەنگە بە داواکارییەکانی کورد رازی بن و لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ جێگیر بکرێن.
ناوبراو ڕونیشیکردهوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە، بەڵام ئەگەرێکی زۆر ھەیە ڕۆژی پێنج شەمە دەنگ لەسەر بودجە بدرێت.
گرنگترین داوارییەکان کورد لەبودجەی عێراق 17%بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان و بودجەی پێشمەرگە و پارەی کۆمپانیاکانی لە بواری نەوت لەکوردستان کاردەکەن.




