سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت

به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 19/2/2013 به یاوه‌ریی شاندێكی پایه‌به‌رز، به سه‌ردانێكی فه‌رمیی هه‌ولێری پایته‌ختی به‌جێهێشت و به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێكه‌وت.
سه‌رۆك بارزانی له میانی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی رووسیا ده‌كه‌وێ و به‌ڕێزیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌یدا چه‌ندین پرسی گرنگی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌و شانده‌ی یاوه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له‌م سه‌ردانه‌دا، پێكهاتووه له به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا وه‌زیری ئاوه‌دانكرنه‌وه و نیشته‌جێكردن و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.




