٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەك لە حكوومەت بۆ KDP.info : مالیكی داوایكردووه نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بكات

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info _هەولێر سەرچاوەیەكی تایبەت لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایەكی داوەتە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی سەردان كردنی بۆ بەغدا لە پێناوی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا.

 

سەرچاوەیەكی تایبەت لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی بۆ KDP.info راگەیاند كە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایەكی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كردووە، بەمەبەستی سەردانی بەغدا ئەوەش لە پێناوی دۆزینەوەی رێگا چارەیەكی گونجا و بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان، ئەو سەرچاوە زانیاری لەسەر كات و شوێنی كۆبوونەوەكە نەدا.

ئەوەشی خستەرووكە لە دواین سەردانی ئەو شاندەی لە بەغداوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان باسێكی لەو شێوە كراوە و گفتوگۆكانیش بەردەوامن.

بەكر و كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار