رۆژی پێنج شەممە بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت

ھەولێر- تایبەت به kdp.INFO/ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەماوەی سێ رۆژی رابردوو لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان کاردەکات بۆ داڕشتنەوەی بودجە لە رووی شێوە و ناوەڕۆکەوە و چاوەڕوان دەکرێت رۆژی پێنج شەممە رەوانە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی بکات.
د. عومەر نورەدینی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info راگەیاند: ئێستا لیژنەی یاسای پەرلەمان سەرقاڵی رێکخستنەوەی یاسای بودجەیە لە ڕووی شێوە و ناوەرۆکەوە دووبارە دادەڕێژرێتەوە، دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەنووسراوێکی فەرمی رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی دەکات، بەمەبەستی پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
د.عومەر نورەدینی گوتیشی: ئومێدەوارین کە رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرا بەزوترین کات پەسەندی بکات، چونکە زوو پەسەندکردنی کاریگەری ھەیە بۆ سەر بوژانەوەی ئابوری و بازاری کوردستان و جموجۆڵی بازرگانی، ھەروەھا پێدانی ھەمو وپێشینەکان وەکو خانووبەرە و زەواج و قەرزی بچوک و کشتوکاڵ، بۆیە تا بودجە زووتر پەسەند بکرێت لە بەرژەوەندی گشتی خەلکی کوردستان و ھاووڵاتیان دایە.
نورەدینی بەدووریزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بودجە پەسەند نەکات و رەتی بکاتە و گوتی: ئومێدەواری ھەر کە گەیشتە لای سەرۆکی ھەرێم پەسەندی بکات.
رۆژی ھەینی رابردوو پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستانی بۆ ئەم ساڵ پەسەند کرد.
بڵند ئیبراھیم




