ڕفاندنی هاووڵاتیه‌كی مه‌سیحی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركووك

له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری كه‌ركووك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر گه‌راجێكی ئاسنگه‌ری و خاوه‌نه‌كه‌یان رفان به‌رو شوێنێكی نادیار
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێترایگه‌یاند: له ناوچه‌ی پێشه‌سازی هاووڵاتییه‌كی مه‌سحی كاسب ڕفێندرا له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه ئه‌و هاووڵاتیه ناوی یونس مه‌شعه‌له دانیشتوی شاری كه‌ركووك له ناوچه‌ی پێشه‌سازی كه‌ركووك "كارگه‌یه‌كی ئاسنگه‌ری هه‌یه به‌ره‌گه‌ز مه‌سیحیه‌و له كاتی كاركردنی له كارگه‌ی ئاسنگه‌ریه‌كه‌ی خۆی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه ئۆتۆمبێلێكی پیكابیان پێ بوو رفاندیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتن
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان كردوه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕوو داوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و كابرا رفیندراوه




