سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان پۆزشنامه‌یه‌كى له سه‌رۆكی هاوبه‌شى پارتی یه‌كێتى دیموكراسى پێگه‌یشت

به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان پۆزشنامه‌یه‌كى له ساڵح موسلیم محه‌مه‌د سه‌رۆكی هاوبه‌شى پارتی یه‌كێتى دیموكراسى سه‌باره‌ت به دیدارێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌فیرى لوبنانی پێگه‌یشت ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌فیرى لوبنانی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانى ره‌وشى سووریا به گشتی و كاروبارى كوردى به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د نووره‌دین له كاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌م له‌سه‌ر پرسیاره‌كانى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاماژه‌ى پێ ده‌كات گوایه من هه‌ڵوێستی به‌ڕێزتانم به‌رانبه‌ر به‌و پێشهاتانه‌ى گۆڕه‌پانی رۆژئاواى كوردستان به خۆوه‌ى ده‌بینێت و هه‌ڵویست به‌رانبه‌ر به پارتی یه‌كگرتووى دیموكراتی پى ی دی به شێوه‌یه‌كى نیگه‌تیڤانه هه‌ڵسه‌نگاندووه كه ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ى راستی و واقیعی ئه‌و وتوێژه‌یه كه له نێوان من و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چووه.
له‌كاتێكدا ستایشى رۆڵى مێژووییانه‌ى به‌ڕێزتان ده‌كه‌م له پشتیوانی كردن و یارمه‌تیدانی گه‌لى كوردمان له رۆژئاواى كوردستان له بارودۆخه گرنگه‌دا كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و به‌ته‌نگه‌وه‌بوونتان له‌مه‌ڕ یه‌ك ریزى كورد و چادوێرى كردنى دیالۆگه‌كانى نێوان هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه كه راگه‌یه‌نراوى هه‌ولێرو دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى باڵاى كوردى لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌وپه‌ڕى پۆزشى خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه به‌بێ مه‌به‌ست بوومه‌ته هۆى دڵ ئێشانی به‌ڕێزتان و تكاكارم ئه‌م پۆزشه‌م لێ قبووڵ بكه‌ن هاوكات داواى ته‌ندروستی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م.
ساڵح موسلیم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی هاوبه‌شى پارتی یه‌كێتى دیوكراسى
16ى شوباتی




