٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای لەگەڵ پیاوانی ئاینی كورد كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكرkdp.info- / بڕیارە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای رۆژی چوارشەممە سەردانی شاری دیاربەكر بكات و لەم سەردانەی خۆیدا چەندین كۆبوونەوەی جۆراوجۆر ساز بكات.

یەكێك لەم كۆبوونەوانە كە باسی دەكرێت كۆبوونەوەی جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای لەگەڵ پیاوانی ئاینی كورد لە دیاربەكرە و بڕیارە لەم كۆبوونەوەیەدا بەشیر ئاتالای باسی هەوڵدانەكانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بكات و داوای هاوكاری و پشتگیری لە پیاوانی ئاینی كورد بكات.

بڕیارە بەشیر ئاتالای لەم كۆبوونەوەیەدا باسی رۆلی پیاوانی ئاینی لە بەرقەراركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی بدوێت و لە سەر ئەم بنەمایەش داوا لە پیاوانی ئاینی كورد بكات كە بە هەموو لایەكەوە پشتگیری لە هەوڵدانەكانی حكوومەت بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بكەن و هەوڵ بۆ ئامادە كردنی رای گشتی كۆمەڵگەی كوردی بۆ ئەم مەبەستە بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار