٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خوتبەی كوردی لە ماردینیش ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

ماردین - KDP.info/ لە كاتی سەردانی خۆی بۆ شاری ماردین لە كوردستانی باكووردا سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە ناوچەی قزڵتەپەی سەر بە ماردین لە گەڵ ریش سپی و پیاوانی ئاینی و پیاوماقووڵانی ناوچەكە كۆبوونەوەیەكی ساز كرد.

لە سەرەتای ئەم كۆبوونەوەیەدا ئەردۆغان چەند وتەیەكی پێشكەشكرد و دواتر داوای لە ئامادەبووان كرد كە داواكارییەكانی خۆیان پێشكەش بكەن. لە سەر ئەم داواكارییەی ئەردۆغان پیاوانی ئاینی و پیاوماقووڵانی ناوچەكە داوایان كرد كە لە مزگەوتەكانی ناوچەی ماردیندا خوتبەی كوردی ئازاد بكرێت.

دوای پێشكەش كردنی ئەم داواكارییە سەرۆك وەزیری توركیا گوتی: بۆ من گرنگ نییە كە خوتبە بە چ زمانێك پێشكەش دەكرێت بەڵكو گرنگ ئەوەیە كە لەم خوتبەیەدا چ دەگوترێت.

ئەردۆغان لە درێژەی وتەكانیدا گوتی من لاریم نییە كە خوتبە بە زمانی كوردی پێشكەش بكرێت بەڵام پێویستە بزانین موفتی ماردین لەم بارەیەوە چی دەڵێت.

دواتر ئەردۆغان پرسیاری لە موفتی ماردین كرد و موفتی ماردینیش گوتی: مادام ئەمە دواكاری خەڵكی ناوچەكەیە منیش لاریم نییە..

هەواڵی پەیوەندیدار