بەیاننامەیەك لەبارەی تەندروستی سەرۆك مام جەلال - ەوە

نوسینگەی فەخامەتی سەرۆك كۆمار دووپاتیدەكاتەوە كە باری تەندروستی سەرۆك مام جەلال بەردەوام لە باشی و بەرەو پێشچوونی بەرچاودایە.
نوسینگەی سەرۆك كۆمار خۆشحالی دەردەبڕێت لە ئاست خێرایی كاریگەری چارەسەر و راهێنانە پزیشكییەكان لەسەر باری تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی كە تیمە پزیشكییە پسپۆڕە ئەڵمانییەكە بۆ فەخامەتیانی جێبەجێ دەكەن.
لێرەدا رایدەگەیەنین ئەم گۆڕانكارییە گرنگە كە لەم ماوەی دواییەدا گەیشتۆتە قۆناغێكی پێشكەوتوو، بە پۆزەنیڤ رەنگی داوەتەوە لەسەر باری گشتی تەندروستی سەرۆك مام جەلال و توانا ئاساییەكانی هاتوچۆ و جموجۆڵ و قسەكردنی، كە لە سایەی یەزدان و نزا و دوعای عیراقییەكان و چاودێری و هەوڵ و كۆششی پزیشكەكان لەو بوارەدا، خۆشبەختانە لە باش بون و چاكبوونەوە و گەشەكردنی زیاتردایە.




