مالیكی بریاری ئازاد كردنی (453) بەندكراوی دەركرد
عێراق - Kdp.info/ لە سەر داوای خۆپیشاندەرانی عەرەبی سوننە، سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالكی بڕیاری ئازاد كردنی (453) بەندكراوی دەركرد، ئازادكردنی ئەم كۆمەڵە زیندانیانە دوای ئەوە هات كە ماوەی (45) رۆژە خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەددین موسڵ كە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو پارێزگایانە عەرەبی سوننە مەزهەبن و لە دژی حكومەتی مالیكی خۆپێشاندان دەكەن. خۆپیشاندەران داوای ئازادكردنی سەرجەم زیندانەكان و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێپرسینەوە و دادپەروەری و هەڵوەشاندنەوەی مادەی (4)ی تیرۆریان كردووە، بۆیەش سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی عەرەبی سوننەیە و پێشتر بەندكراوە ئافرەتەكانی دەست بەسەری لەسەر جەم بەندیخانەكانی عێراق ئازاد كردبوو.




