په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی

خوشک و برایانی ئازیز:
کوردستانیانی خۆشه‌ویست له کوردستان و له هانده‌ران پڕ به دڵ پیرۆزبایه‌کی گه‌رم له هه‌مووتان ده‌که‌م به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییمان جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز.
به‌ر له زیاتر له 2500 ساڵ کورد ڕاپه‌ری و دیکتاتۆریه‌تی قه‌بول نه‌کرد، له‌و ڕۆژه‌وه کورد له تێکۆشان و به‌رخوداندا بووه له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی تا ئیمرۆ، ئه‌مه زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێت مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه میلله‌تێکی زیندووین و میلله‌تێکین بنده‌ستی و زۆرداری له که‌س قه‌بول ناکه‌ین، میلله‌تێکین ئه‌بێ ئازاد بین و به ئازادی بژین، ئه‌مه ده‌رسێکه بۆ ئێمه و هه‌موو خه‌ڵکی تر.
خوشک و برایان:
له‌م ڕۆژه‌دا زۆر که‌س داوایان ده‌کرد، په‌یوه‌ندیان ده‌کرد که له‌م ڕۆژه‌دا مژده‌یه‌کی خۆش و گه‌وره به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان رابگه‌ینین، من دڵنیتان ده‌که‌م انشاْ الله ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێـت که ئه‌م مژده‌یه‌تان پێ رابگه‌یندرێت به‌ڵام ده‌بێت له کاتێکی گونجاو دابێت، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌و مژده‌یه هه‌ر دێت.
به‌ڕێزان ئێمه به کاتێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رین له‌م ڕۆژانه‌دا کابینه‌ی حه‌وته‌م ده‌ست به کار ده‌بێت و من زۆرم حه‌ز ده‌کرد هه‌موو هێزه کوردستانیه‌کان به‌شدار بن به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت برایانی ئۆپۆزسیۆن بڕیاریان دابێت به‌شدار نه‌بن به‌ڵام ئومێده‌وارم وه‌کو ئاوێنه‌یه‌ک بن بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و که‌موکوریه‌کانی حکومه‌ت پیشان بده‌ن به‌و ئامانجه که گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت، که‌موکوری نه‌مێنن و ئه‌زموونه‌که‌مان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پێشتر بچێت. هه‌روه‌کو زۆرجار ووتومه ده‌کرێت ئێمه بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت چه‌ند حزب و رێکخراو بین به‌لام ئه‌بێ هه‌موومان له ژێر خێوه‌تی کوردایه‌تی بین به‌تایبه‌تی ئێمرۆ که جارێکی تر دیسان هه‌رێمی کوردستان که‌وتۆته‌وه به‌ر پڵان و هێرشی ناره‌وای ناحه‌زان، زۆریان به خه‌یاڵی خاویان ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ستووه که درز دروست بکه‌ن له نێو هێزه‌کانی کوردستانی‌دا به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و حه‌ده‌ی که ته‌هدیدی ئه‌منی هه‌رێم و ئایینده‌ی کورد و کوردستان بکرێت کورد هه‌موو یه‌کن، هه‌ندێک که‌س په‌یدا بوون که که‌من به‌داخه‌وه وه به ئێش و ئازاره‌وه ئه‌لێم بێ نان و نمه‌کن چونکه ئه‌وه‌ی کورد بۆ ئه‌وانی کردوه له‌به‌ر چاویان نه‌ماوه، ڕۆڵی کورد زۆر دیار و ئاشکرایه کوردستان هه‌میشه په‌ناگایه‌ک بووه بۆ لێقه‌وماوان و بۆ خه‌ڵکی مه‌زلوم، ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی ئیمرۆ له به‌غدا به زۆر خۆیان سه‌پاندووه ئه‌وانه ئاواره بوون له کوردستان و کوردستان ده‌رگای خۆی کردبووه‌وه بۆیان، ئیمرۆ قه‌یرانێکی جددی هه‌یه له عێراق که ئێمه ئه‌لێین قه‌یرانێکی جددی هه‌یه ئه‌زانین ئه‌لێین چی، ئێمه هه‌وڵمان داوه هه‌میشه که چۆن خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین ئه‌وها خزمه‌تی برا عه‌ربه‌کانمان و برا تورکمانه‌کانمان و ئاشووریه‌کان و کلدانیه‌کان بکه‌ین له هه‌موو عێراق ئێمه ویستوومانه خزمه‌تی هه‌موو عێراق بکه‌ین.
دوای رووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری له 2003 به هه‌موو توانایه‌کمانه‌وه هه‌وڵمان دا ئه‌زموونی کوردستان له شوێنه‌کانی تری عێراقیش سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌داخه‌وه ئه‌وان سوودیان له ئه‌زموونی ئێمه وه‌رنه‌گرت. ئێمه زۆر به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵماندا نه‌بێته شه‌ر و ململانێی تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بی و گوتمان و ئه‌یلێین نابینه به‌شێک له‌و ململانێیه، و ئێمه پێمان ناخۆشه یه‌ک کوری عێراقی بکوژرێت چ له به‌ێرا یا له هه‌ولێر یا له به‌غدا یا له نه‌جه‌ف یا له هه‌ر شارێکی تری عێراقی، هه‌موویان به که‌س و کار و خۆشه‌ویستی خومانیان ده‌زانین . به‌ڵام هه‌مووشتان ئه‌زانن که ڕۆلی کورد ڕۆلێکی سه‌ره‌کی بووه له رووخاندنی رژێم و له دروست کردنی عێراقی تازه، وه به‌تایبه‌تی پێش دوو ساڵ له دامه‌زراندنی حکومه‌تی ئێستای عێراق به پێی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ڕۆڵی کورد نه‌با خوا ده‌یزانی عێراق به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێک ده‌چوو. ئێستا به داخه‌وه چه‌ند که‌سێکی که‌م په‌یدا بوون هه‌موو ده‌سه‌لاتیان ئیحتکار کردووه و ئیرهابێکی فکریان دروست کردووه نابێت که‌س ره‌خنه بگرێت یان ره‌ئی خۆی بدات ئه‌گه‌ر نا هارئه‌بن وه ده‌که‌ونه په‌لاماری جۆراوجۆر.
کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو راستیه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بۆ خه‌ڵکی عێراق روون بکرێنه‌وه با بزانین خیلافی ئێمه له‌سه‌ر چییه.
خیلافی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه:
- یه‌که‌م شه‌راکه‌ته له حوکم له به‌ینی کورد و عه‌ره‌ب (یه‌عنی عه‌ره‌بی شیعی و عه‌ربی سوونی) له‌گه‌ڵ ڕیزگرتن و به‌شداری کردنی مکوناتی تر که ئه‌ێله‌ن ئێستا ئه‌و شه‌راکه‌ته مانایه‌کی نه‌ماوه.
- ئیلتزامه به‌ده‌ستوور که ڕۆژانه خه‌رقی ئه‌و ده‌ستووره ده‌کرێت.
- جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتننامه‌کانی هه‌ولێره که ئه‌ێله‌ن پشت گوێ خراون و جێبه‌جێ نه‌کراون. به موجه‌ره‌د به گه‌یشتنیان بۆ سه‌ر حوکم هه‌موو رێککه‌وتنێکیان له بیر چوو، ده‌ستوریان له بیر چوو، شه‌راکه‌تیان له بیر چوو که ئه‌مه عیلاقه‌ی به چاره‌نووسی عێراق و هه‌موو عێراقیه‌کانه‌وه هه‌یه هه‌ر په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه.
ئینجا بێینه سه‌ر ئه‌و خیلافانه‌ی که به‌ینی هه‌رێم و ئه‌و ده‌سه‌ته‌ی که ده‌سه‌لاتداره ئێستا له به‌غدا.
-
له‌سه‌ر که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کانه که هه‌میشه خۆیانی لی َ ئه‌دزنه‌وه ئێمه ئه‌و په‌ری مرونه‌تمان به کار هێنا، وه سوپاسی ئێوه ئه‌که‌م جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان که ته‌حه‌مولتان کردووه تا ئێستا، گه‌یشتووته حه‌دێک ره‌نگه ئێوه گومان بکه‌ن که ئێمه به جددی هه‌ولمان نه‌داوه یا که‌مته‌رخه‌میمان کردووه، ئێمه هه‌وڵمان داوه و که‌مته‌رخه‌میشمان نه کردووه و به‌ڵام نیه‌تێکی پاکمان پیشان داوه ویستمان له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئێمه وامانزانی خه‌ڵک ئیحترامی په‌یمان ده‌گرێت، ئیحترامی ئیمزای خۆی ده‌گرێت، به پێی ده‌ستوورێک چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه ده‌ست نیشان کراوه وه بێگومان ئه‌گه‌ر به پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر کرابا و ئێستاش چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌مه په‌سه‌نده، به‌لام مومکین نییه ئێمه واز له‌م بابه‌ته بینین چونکه مه‌سه‌له‌یه‌کی له مه‌بده‌ئی مه‌به‌ده‌ئی تره بۆ ئێمه .
-
مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌زانن پێشمه‌رگه چ ڕۆڵێکی بووه بۆ هه‌موو عێراق ئێستا وه‌کو دوژمن، دوژمنایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن ئه‌مه پێنج شه‌ش ساڵه هه‌رچی میزانییه‌ی پێشمه‌رگه‌یه دزیویانه ناهێلن بێت بۆ کوردستان، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌و چه‌ند که‌سه‌یه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌ن فرۆکه‌ی ئێف16 یان بۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر شانسی خۆیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه تاقی بکه‌نه‌وه به‌م عه‌قله‌تیه‌وه حوکمی عێراق ده‌که‌ن.
-
مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز له ساڵی 2007 له مانگی شوباتی 2007 ئێمه ئیتفاقمان کرد له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بۆ نه‌وت و غاز که بچیت بۆ په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر تا مانگی 5ی ئه‌و ساڵه له په‌رله‌مان ده‌رباز نه‌بوو هه‌ردووک لامان هه‌رێم و حکومه‌ت بۆیان هه‌یه عقود ئیمزا بکه‌ن ئێمه به پێی ده‌ستوور هیچ خیلافێکمان نییه نه‌وت و غاز مولکی عێراق و واریداتیشی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراقه که‌واته بۆ قانونه‌که نانێرن بۆ په‌رله‌مان به‌ڵام هه‌ر کۆمپانیایه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قدێک له‌گه‌ل هه‌رێم ئیمزا بکات ئه‌وان شێت ئه‌بن له به‌غدا ئه‌زانن ئه‌مه ده‌ستوریه، موشکیله ئه‌وه نییه که ئه‌و عقودانه ده‌ستووری نیین، به‌ڵام چاویان هه‌ڵناهێت و دژی ئه‌وه‌ن که کوردستان پێش بکه‌وێت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌و عقوده خێری هه‌موو عێراقی تێدایه، ئێمه پابه‌ندین که ئه‌م واریداته بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراقه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناهێلن هیچ کۆمپانیایه‌ک بێ بۆ ئێره ئه‌گه‌ر ته‌هدیدی نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر فشاری نه‌خه‌نه سه‌ر به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر.
- خاڵی تر دروستکردنی سوپایه‌کی یه‌ک ملیۆنییه که وه‌لای بۆ یه‌ک نه‌فه‌ر بێت، له کوێی دونیا هه‌یه یه‌ک نه‌فه‌ر ره‌ئیس وزه‌را بیت قائد عامی قوات مسه‌له‌حه بی، وه‌زیر دیفاع بی وه‌زیر داخلیه بی، ره‌ئیسی موخابرات بی، ره‌ئیسی مه‌جلسی ئه‌منی قه‌ومی بی، دوێنێش نامه‌یه‌ک چووه بۆ بانکی مه‌رکه‌زی که بانکی مه‌رکه‌زیش عائد به خۆی بێت، چ ما بۆ خه‌ڵکی تر ئه‌گه‌ر زۆر که‌س پێی وا بیت که شیعه‌کان رازین به‌م وه‌زعه شیعه‌کان پێش سوننه و کورد ته‌همیش کراون . له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌و چه‌ند که‌سه ده‌یانه‌وێت وا پیشانی بده‌ن که کورد هه‌ڵویستی گۆریوه له شیعه یاخود هاوپه‌یمانی خۆی گۆریوه، ئه‌و شیعانه‌ی ئێمه ده‌یانناسین په‌یره‌وانی حه‌کیم و ێدر ئه‌وانه‌ن که هه‌میشه له‌گه‌ڵ کورد وه‌ستاون و هه‌میشه کورد له‌گه‌ڵیان وه‌ستاوه، له‌مه‌ودواش هه‌موو کات به‌یه‌که‌وه ده‌وه‌ستین و له‌یه‌ک سه‌نگه‌رین، و ئه‌وانه‌ی که ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌رگری له مافی شیعه ده‌که‌ن به‌رگری کردن له مافی شیعه به‌وه نابێ هاوپه‌یمانانی شیعه ته‌همیش بکه‌ن به‌وه نابێت دوژمن بۆ شیعه زیاد بکه‌ن به‌وه نابێت حساب بۆ خه‌ڵکی تر نه‌که‌ن له عێراق، ئێمه ئه‌لێین عێراق بۆ هه‌موومانه بۆ کورده بۆ شیعه‌یه بۆ سونه‌یه بۆ تورکمانه بۆ ئاشورییه بۆ کلدانه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراقه هه‌رکه‌سه و به پێی حه‌جمی خۆی به پێی موقعی خۆی. به‌وه خزمه‌ت شیعه ده‌که‌ن که خه‌ده‌مات بۆ شیعه‌کان ته‌قدیم بکه‌ن ئه‌من و ئاسایش بۆ خه‌لکی عێراق ته‌ئمین که‌ن، ئێوه چتان کردووه بۆ عێراق؟ فه‌رموون با حسابات هه‌مووی بخه‌ینه سه‌ر مێز .
ئێمه پابه‌ندین به هاوپه‌یمانه‌تی خۆمان له‌گه‌ل برایانی شیعه به‌ڵام نه‌ک له‌گه‌ل ئه‌م چه‌ند نه‌فه‌ره ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ی که هه‌موو ده‌سه‌لاتێکیان ئیحتکار کردووه و حیساب بۆ هیچ که‌سی تر ناکه‌ن، وه من دڵنیام که شیعه‌کان پێش کورد و سوننه رازی نین به‌م وه‌زعه.
خوشک و برایانی به‌ڕێز:
کاتی ئه‌وه هاتووه بلێین ئیتر به‌سه، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت، خه‌ریکه چه‌ند که‌سێک حوکمی عێراق به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت ببه‌ن، عێراق له قه‌یرانێکی جددی دایه. به نسبه‌تی ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک قابلی قه‌بول نییه به‌رده‌وام بوونی ئه‌م وه‌زعه، بۆیه داوا له رابه‌رانی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق تێکرای عێراق ده‌که‌م هه‌رچی زووتر دانیشن و به‌په‌له چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م وه‌زعه بدۆزنه‌وه ئالیه‌تی بۆ دابنێن و له کاتێکی کورت چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه بکرێت ئه‌گینا ئێمه ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ میلله‌تی خۆمان وه بڕیاری کۆتایی میلله‌تی ئێمه ده‌یدات پاشان با که‌س گله‌یی نه‌کات .
له کۆتایدا سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی شه‌هیدانی عێراق به تێکرایی، شه‌هیدانی کورد و کوردستان، وه هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان جارێکی تر نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت و زۆر سوپاستان ده‌که‌م.




