خامەنەیی : ئەمەریكا ناتوانێ رێگا لە ئێران بگرێت

ئێرانKdp.info - / رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی لەماڵپەڕی فەرمی خۆی دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بەگشتی چەكی ناوەكی لەجیهان نەهێلێن و ئەمەریكاش ناتوانی رێگری لەخواستی ئێران بكات ، لە لێدوانەكەیدا ئایەتۆلڵا عەلی خامەنەیی رایگەیاندووە: بەرنامەی ناوەكی ئێران ئاشتیانەیە و بۆ بەدیهاتنی ئاشتی دامەزراوە و ئێمە چەكی ناوەكی دروست ناكەین، بەڵكو دەمانەوێت بەگشتی چەكی ناوەكی لەجیهان رابوەستێنرێت، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی خستەروو: كە ئەگەر ئێران بیویستایە چەكی ناوەكی دروست بكات، ئەمریكاش نەیدەتوانی كۆسپ و تەگەڕە لە بەردەم ئێرانی دروست كردبایە و بەكارهێنانی وزەی ناوەكیش مافی رەوای گەلی ئێرانە و بەرپرسانی رۆژئاواش ناتوانن ئەو ماف لەگەلی ئێران بستێنن، خامەنەیی ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباماشی رەتكردەوە: كە رایگەیاندبوو ئەمەریكا رێگا نادات ئێران ببێتە خاوەن چەكی ناوەكی، خامەنەئیی لەوباریەوە دەڵێت: ئەگەر ئێران بیویستبایە چەكی ناوەكی دروست بكات، ئەمریكاش نەیدەتوانی رێگری لێ بكات .




