٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئیدۆنیزیا بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و لافاوەوە 15 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

ئیدۆنیزیا  -   :Kdp.info لەباكووری ئیندۆنیزیا بەهۆی باران بارینێكی زۆر و دروست بوونی لافاو لەدەرنجامدا (15) كەسبوونە قوربانی، بەرپرسێكی  ئەو وڵاتە بە ئاژانسەكانی هەواڵی  رایانگەیاند بەهۆی باران و زۆربوونی ئاوی رووبار و ئاوی بەنداوەكان، لافاوێكی گەورە روودیداو  كۆمەڵێك ماڵ‌ و نشینگەی هاوڵاتیانی شاری مانادۆ لەكاتی لافاوەكەدا خانووەكانیان دادەرمێت، بەهۆی  تێكچوونی پارسەنگی خاكی سەربانەكانیانەوە لە دەرنجامی ئەو دارووخانانەشدا ( 15 ) كەس گیانیان لەدەست دا  و نزیكەی هەزار ماڵیش ژێر ئاو دەكەون، سەرچاوەكە راشیگەیاند: كار بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیان لەناوچەكە بەردەوامە و تا ئاماەكردنی هەواڵەكەش  زیاتر لە (8) هەزار كەس گوازراونەتەوە .
 

هەواڵی پەیوەندیدار