٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەهەرێمی كوردستان 1882 بەندكراو هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمیكوردستان لەئێستادا لەبنكە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان 1882 بەندكراوهەیە و لەبەسەركردنەوەیەكی مەیدانیشدا بۆ نێو بنكەی چاكسازی ژنان ومنداڵانی هەولێر وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی جەخت لەسەر چاكسازی كۆمەڵایەتی لەنێو بەندكراوون و پیادەكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و پێوەجیهانییەكان دەكاتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 18/2/2013 (ئاسۆس نەجیب) وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەبەسەركردنەوەیەكی مەیدانیدا بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیژنان و منداڵانی لەشاری هەولێر بەسەر كردەوەو لەنزیكەوە لەگەڵ گیراو وراگیراوانی ئەو بنكە چاكسازیەی سەر بەوەزارەتی كار گفتوگۆی كردو لەبارودۆخیناو زیندان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی كۆڵیەوە.
لەو بەسەركردنەوەیەدا كەهەریەك لەراوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی یاوەری بوون، ئاسۆس نەجیب" بەستافی بەڕێوەبەرایەتیەكەی راگەیاندجێبەجێ‌ كردنی بنەماكانی چاكسازی كۆمەڵایەتی لەنێو بەندكراووان وپێشكەشكردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان و شیاندنەوەی بەندكراووان بەئاكارورەوشتی بەرز لەئەولەویاتی كارەكانتان بێت و یاساو رێساكانی چاكسازیكۆمەڵایەتی وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێت.
لەبەسەركردنەوەی هۆڵی بەندكراووانیش وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی" لەگەڵ بەندكراووان لەرەوشی ژیانی رۆژانەو ئەو خزمەتگوزارییانەی كۆڵیەوەكەپێشكەشیان دەكرێت بەتایبەت لەپێداویستییەكانی رۆژانەو خواردن و نوستن وفەراهەمكردنی خوێندن و وەرزش و هونەر و مۆسیقا بۆ بەندكراووان و گۆڕینیكەشی بەندینخانە بۆ كەشێكی سوودبەخش بۆ بەندكراووان.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنەوە بەپێی ئامارێكی رەسمی وەزارەتی كارو كاروباریكۆمەڵایەتی لەئێستا 1882 بەندكراو لەنێو بنكە چاكسازییەكانی هەولێر وسلێمانی و دهۆك دا هەیە، كەپێكهاتوون لەبەندكراووی (گەوران – ژنان– منداڵان). لەو ژمارەیەشدا 549 بەندكراو لەهەولێر و 802 بەندكراویش لەسلێمانی و 531 بەندكراو لەدهۆك

هەواڵی پەیوەندیدار