٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وڵاتی چیك ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی كوردستان بەرز دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت پێشوازی لە بەرێزئەلێكسەندەر لانگەر باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق كرد، كە بەمەستی پتەوكردنی پەیوەندییە دوولایەنەكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كردبوو لە چوارچێوەیشاندی باڵیۆزی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

لەیەكەم سەردانیدا، باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نیشاندا و بە بەشێكی جیاوازی عێراقی زانی لەرووی سەقامگیری و ئاسایش و ئاوەدانكردەوە و پێشكەوتنی ئابووری وكۆمەڵایەتیدا.

دواتر، بەرێزیان گوتی: كۆماری چیك بە نیازە ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لەهەرێمی كوردستان بەرز بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستە ئاماژەی بە گرتنەبەری رێكارەیاساییەكان كرد بۆ جێبەجێكردنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیان".

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت ستایشی ئەوهەنگاوەی وڵاتی چیكی كردوو بە هەنگاوێكی گرنگی زانی بۆ پێشخستنی پەیوەندیە دوولایەنەكان لەرووی ئابووری و كەلتوری و كۆمەڵایەتی و بازرگانی لە ژێرڕۆشنایی سیاسەتی كرانەوەی هەرێم بەرووی دونیای دەرەوە كە ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە كۆماری چیك یەكەمین وڵات بوو كە نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێم كردەوە.

لەم بارەیەوە، باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق ئاماژەی بەو رەوشە سەقامیگرەیهەرێمی كوردستان كرد كە بۆتە مایەی رەخساندنی هەلی كاری باش بۆ كۆمپانیاوەبەرهێنەرەكان بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستانوەكو دەروازەیەك بۆ هەموو پارچەكانی تری عیراق.

لەلایەكی ترەوە، سەردانەكەی ئەم دواییەی باڵیۆزانی یەكێتی ئەوروپا لەعێراق و چاوپێكەوتنەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بابەتەكانی لە مەڕجێبەجێكردنی بنەما دەستوریەكان و چەسپاندنی سەروەری یاسا و هەڵسەنگاندنی گرژی و ئاڵۆزیەكانی گۆرەپانی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرەێكی تری كۆبوونەكە بوو.

لە كۆتایدا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگیەك لە پێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا

 

هەواڵی پەیوەندیدار