٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەڵمەتێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی منداڵان لەچۆنیەتی پەڕینەوە لە شەقامەکان راگەیەندرا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ کۆمپانیای (kia) بەھاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵمەتێک دەستپێدەکات لەھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان بۆ ھۆشیارکردنەوەی منداڵانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان لە چۆنیەتی پەرینەوەیان لە شەقامەکانی بەردەم قوتابخانەکان، بۆئەم مەبەستەش کەلوپەلی پێویست بەسەر قوتابخانەکان دابەش دەکرێت.

سامان بریفکانی ڕێکخەری ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوەی قوتابیانی بنەڕەتی لەچۆنیەتی پەڕینەوە لەشەقامەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: مەبەستمان لەم ھەڵمەتە بۆئەوەیه‌کە منداڵانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان بزانن چۆن لە شەقامەکانی بەردەم قوتابخانەکان دەپەڕنەوە.

سامان بریفکانی گوتیشی: ئەم ھەڵمەتە لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بەرێوەدەچێت و سبەی یەکەم چالاکی لەشاری ھەولێرئەنجام دەدەن.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە: کەلوپەلی پێویستیان بەسەر قوتابخانەکانی ھەولێر دابەشکردووە و لە ھەر قوتابخانەیەکیش سێ قوتابی دەستنیشان دەکرێت و جل و بەرگی تایبەت لە بەردەکەن و کڵاویان لەسەر دەبێت و سافیرەشیان لەدەست دەبێت و شەقامەکە دەگرن بۆ ئەوەی قوتابیان لە شەقامەکە بە سەلامەتی بپەڕنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار