بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزارکەنالی cnbcئابووری نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە
ههولێر- تایبهت به KDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بە مەبەستی بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان و ناساندنی بە وڵاتانی بیانی لە سەر بانگێشتی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری گشتی کەنالی cnbc محەمەد برھان و بەرێوەبەری بەبازارکردنی کەنالەکە بە نوێنەرایەتی تۆری cnbcکە 13 کەناڵ لە خۆدەگرێت سەردانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری کردووە و لەلایان سەرۆکی دەستە مەولەوی جەبار و چەند بەڕێوەبەرێکی دەستە پێشوازی کران.
نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لە ئەنجامی گفتوگۆدا میکانیزمی کردنەوەی نووسینگەی کەنالی cnbcلە ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی گرنگیدان بە گەشتوگوزار دانرا.
رۆستایی گوتیشی: لە بەرنامەی دایە لە رێگەی نووسینگەی ھەرێمی کوردستان سەرجەم ھەواڵی گەشتیاری و بازرگانی و ئابووری بە گشتی رووماڵ بکات، ھەروەھا بەرنامەیەکی ھەفتانەی بۆ 30 خولەک لەسەر ئابووری کوردستان و گەشتوگوزار پێشکەش بکات، سەرەتاش بە خستنەرووی گەشەسەندنی ئابووری و گەشتیاری دەست بە کارەکانیان دەکەن.
كهنالی cnbcوەک تۆری راگەیاندن کار دەکات کە 13 کەناڵ بە زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت و زیاتر لە 700 ملیۆن بینەریان ھەیە.
ئەمەش دوای سەردانی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆ میرنشینی دوبەی و سەردانیان بۆ کەنالی cnbcو ناساندنی ھەرێمی کوردستان،
کەنالی ناوبراو لە سەر داوای دەستەی گەشتوگوزار بڕیاریدا نووسینگەی تایبەتی لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە و گەشتوگوزاری کوردستان بە بینەرانی خۆی لە سەرجەم جیھان بناسێنێت و ببێتە کەنالێک بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان.




