٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی: هەركەسێك بە قەناعەتەوە نەگەڕێتەوە بۆ دەستوور بە زەبری هێز دەیگەڕێنینەوە

سەرچاوە: Xebat

نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە، هەر كەسێك بە قەناعەتەوە نەگەڕێتەوە بۆ دیالۆگ و دەستوور بەهێز دەیگەڕێنینەوە. مالیكی لە دیدارێكی لەگەڵ شێخ عەشیرەت و كەسایەتییەكانی پارێزگەی نەینەوا گوتی: دەستوور چارەسەری هەموو كێشەكانە و پابەندبوون بە دەستوور تاكە ڕێگەی دەربازبوونە لەسەرجەم كێشەكان و دەوڵەت بەهێز نابێت ئەگەر هەر لایەنێك مافی لایەنەكانی دیكە نەدات و ڕەوشەكە نەقۆسترێتەوە بۆ هەرەسهێنانی پرۆسەی سیاسی.
مالیكی ڕوونیكردەوە، عێراق بە سەروەت و سامان دەوڵەمەندە، دەتوانێت هەموومان دەوڵەمەند بكات. پارێزگەی نەینەواش وەكو پارێزگاكانی دیكە وەكو پێویست مافی خۆی لە خزمەتگوزاری بە دەستنەهێناوە، بەڵام هەوڵدەدەین دوای باشتربوونی ڕەشی ئەمنی و كۆتایی هاتنی شەپۆلی تایفی كار بۆ بونیادنانی هەموو عێراق بكەین لە نێویشیدا مووسڵ كە شایستەیی زۆرە.
مالیكی دووپاتیكردەوە، هەر كەسێك بە مەنتیق كارنەكات و بەردەوام بێت لەسەرپێچی لەسەر دەستوور و دیالۆگ بە زەبری هێز دەیگەڕێنینەوە سەر ڕێگەی دەستوور و قانوون، چونكە یاخیبوون لە دەستوور عێراق لاواز دەبێت پێش ناكەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار