٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەید تەیب: تا لەدەرەوەی پەرلەمان رێکكەوتن نەکرێت، پەرلەمان ناتوانێت دەنگ لەبارەی بودجە بدات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت: تاوەکو کوتلەکان لە دەرەوەی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە رێکنەکەون پەرلەمان ناتوانێت دەنگی لەسەر بدات.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info رایگەیاند: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکاتەوە و پڕۆژە یاسای بودجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی کوتلەکان دوادەخرێت و دەنگی لە سەر نادرێت.

موئەید گوتیشی: تاوەکو ئێستا کوتلەکان لەپارەی پڕۆژە یاسای بودجە رێکنەکەوتوونە، بۆیە تا کوتلەکان لەدەرەوە لەسەر بودجە ڕێکنەکەون پەرلەمان ناتوانێت دەنگی لەسەر بدات.

تەیب رونیشیکرده‌وە: داواکاری کوردیش یەکلای نەبۆتەوە به‌تایبەت له‌باره‌ی رێژه‌ی17%و بودجەی پێشمەرگە  و پارەی کۆمپانیاکانی نەوت كه‌ لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار