٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

KDP.info دەقی نامەیەكی وائیل عه‌بدول لەتیف دەربارەی دەستپێشخەری بارزانی بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info / بەپێی بڵاوكراوەیەكی تایبەت كە وەزیرێكی پێشووی عێراق ئامادەی كردووە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر هاتوو ڕێككەوتنی هەولێر نەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوەی ئەوا حكوومەتی عێراق هەرەس دەهێنێت، ئەوەش دەخاتەڕوو هەرەسهێنانی هەر دەسپێشخەریەک پرۆسەی سیاسی کۆتای دێت.

لەبڵاوكراوەیەكدا كە دەستKDP.info كەوتووە، وائیل عەبدول لەتیف پەرلەمانتار و وەزیری پێشووی عێراق بڵاوی كردۆتەوە ئاماژە بەوە دەكات دەبێت پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتننامەی هەولێر و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات کێشە سیاسییەکان بوونەتە کێشەی هەرە گەورە بۆ هەموو لایەنەكان، نەک کێشەی گەلی عێراق بە تەنیا، گوتیشی: کێشەی ئەمرۆی عێراق رۆژ بەرۆژ گەورەتر دەبێتەوە ، تەنها کێشەی گەلی عێراق نییە لایەنەكانی دیكەش لەو مەسەلەوە دەگلێن کاتێک سەرکردە سیاسییەکان ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن ئەوا گەلی عێراق دەتوانن خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن و دەستپێشخەری نوێ بخەنە ڕوو.

هەروەها گوتیشی: سەرکردەی قەوارە سیاسییەکان لە عێراق هاندەدرێن و وڵاتیان گەیاندە ئەو بارەی کە ئێستا تێیدا دەژێت.

ئەو وەزیرەی پێشوو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد رێککەوتننامەی هەولێر دەبێت جێبەجێبکرێت بە شێوەیەک بە پەلە دەبێت هەموو پێویستییەکانی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنامەیە بکرێت، یان سەرخستنی ئەو دەستپێشخەرییە کە مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیازی هەیە لە چەند رۆژی داهاتوو ئاشکرای بکات ، ئەگەر نا وڵات بەرو هەڵدێر دەچێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار