له سیمینارێكی كراوه‌دا دۆستێكی دێرینی گه‌لی كوردستان باس له ژیاننامه‌ی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info/ له هۆڵی گۆران له هۆتێلی چوارچرا له هه‌ولێر، رێكخراوی زمان‌ناسی له كوردستان به‌هاوكاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان سیمینارێكی كراوه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ردوو ژنه خه‌باتكاری كورد‌و هۆڵه‌ندی "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و هاریكیای هۆڵه‌ندی" بۆ دۆستی دێرینی گه‌لی كوردستان و چالاكوانی هۆڵه‌ندی خاتوو "ئیڤۆنا دیر بیجیل" سازكرد.
له‌میانی سیمیناره‌كه‌دا كه به‌به‌شداری جیرۆن كاڵدهۆس به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نووسینگه‌ی باڵوێزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر و خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و دكتۆر شێركۆ بابان نوێنه‌ری رێكخراوی زمان‌ناسی و ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و رۆشنبیران و نوێنه‌ری رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو ئیڤۆنا شیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارانه‌ی بۆ ژیاننامه‌ی خاتوو حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و هاریكیا ئه‌نجامدا، كه چه‌ندین خاڵی له‌یه‌كچوون به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ردووكیان خه‌باتیان كردووه بۆ سه‌رفرازی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی هۆڵه‌ندی و كوردستانی.
دوای سیمیناره‌كه‌ش ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیار و بۆچوونیان ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه خسته‌ڕوو، ده‌ستخۆشیان له خاتوو ئیڤۆنا كرد كه بایه‌خ به كلتووری كوردی ده‌دات به‌مه‌به‌ستی به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو كلتووری كوردستان و هۆڵه‌ندا.
له په‌راوێزی سیمیناره‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی باڵوێزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر ئیڤۆنا داكۆكیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرد‌و هیوایان خواست، كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باڵوێزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، كه بڕیاروایه ئه‌م هه‌فته‌یه بكرێته‌وه، ته‌كانێك به ئاستی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوولا بدات.




