٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە پشووی وەرزی دووەمی قوتابیان دەكەوێتە مانگی داهاتوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە  KDP.info/ بەپێی ناوەڕۆكی ساڵنامەی خوێندن كە لەلایەنە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەركراوە سەرجەم رۆژەكانی پشوو لەناوەندەكانی خوێندن و قوتابخانەكان دیاریكراوەو بەوپێیە بەبۆنەی یادەكانی ئادار و نەورۆز لەمانگی ئایندە كە دەكاتە مانگی سێ 12 رۆژ پشوو بۆ قۆنابیانی قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی دیاریكراوە.

 هاجەرە داود وتەێژی فەرمی وەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆkdp.info گوتی: لەدەستپێكی خوێندنی ئەمساڵەوە وەزارەتی پەروەدە ساڵنامەی خوێندنی 2012-2013 ی چاپكرد و بەسەر سەرجەم پەروەدەو ناوەندەكانی خوێندن دابەشكراوەو تیایدا ئاماژە به‌ژمارەی رۆژەكانی پشوو دراوە ئەمەش بۆ بەرچاو روونی هەموولایەك.

ناوبراو گوتیشی: بۆ مانگی ئادار(3) ی ئەمساڵ پشووەكان دەستنیشانكراون كە ئەوانیش بریتین لە 5-3-2013 و دواتریش لە رۆژی 11-3 تاوەكو 22 -3 رۆژەكانی پشووی وەرزی دووەمی قوتابیانە لە قۆناغەكانی ئامادەیی و بنەڕەتی و 12 رۆژەو دواتر لە رۆژی شەمە كە دەكاتە 23-3-2013 دەوامی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار