وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: ھەرکاتێ بەتەواوی دیراسەی پێشنیارەکانی ئۆپۆزسیۆنمان کرد، وهڵامیان دەدەینەوە

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ جەعفەر ئیمینکی وتەبێژی پارتی دیمورکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند: وهڵامی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیان بەدەست گەیشتوەو ھەر کاتێک بەتەواوی دیراسەی بکەن کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سازدەکەن و وهڵامی ئۆپۆزسیۆن دەدەنەوە.
جەعفەر ئیمینکی گوتیشی: پێشنیارەکانی ئۆپۆزسیۆن پێویستی بەدیراسەکردنێکی ورد ھەیە و ئێمەش ئەو پێشنیارانەمان لە سەر ئەندامانی خۆمان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دابەشکردووە، دوای دیراسەکردنیان وهڵامیان دەدرێتەوە.
ئیمینکی ڕاشیگەیاند: جارێ ناتوانین ڕای خۆمان لەبارەی پێشنیارەکان دیاری بکەین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەنجامدانی دیالۆگ ئێمە ڕای خۆمان بڵێین و ئەوان ڕای خۆیان بڵێن چ بەنووسین بێت یاخود بەدانیشتن شتێکی ئیجابییە.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رونیشیکردهوە تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی لەبارەی پێشنیارەکانیان کۆدەبنەوە، بەڵام کاتێکی زۆری دەوێت دیراسەکردنی ئەو پێشنیارانە و ئێمەش پەلەی لێناکەین، بۆیە ھەرکاتێک بە تەواوی دیراسەی بکەن وهڵامیان دەدەینەوە.
ھەفتەی ڕابردوو ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن لەشاری سلێمانی کۆبوونەوە و تێیدا تاوتوێی پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد و داواشیانکرد کێشەکان لەڕێی پەرلەمانی کوردستان بەتەوافق چارەسەربکرێن.




