٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەشید تاھیر:بودجەی ئەمساڵ شەفافترین بودجەیە بەراورد لەگەڵ عێراقولاتانی دەوروبەر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ رەشید تاھیر بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بودجەی ئەم ساڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شەفافترین بودجەیە به‌بەراورد لەگەڵ عێراق ولاتانی دەوروبەر، بەجۆرێک بودجەی ئەمساڵ لە71ھەزار ژمارە پێک دێت ،بەڵام بەداخەوە ھەندێک لایەن پێیانوایە بودجەکە شەفاف نییە.

رەشید تاھیر گوتیشی: لەسەره‌تای گفتوگۆکردن لەبارەی بودجە لەپەرلەمانی کوردستان زۆر بەباشی بەرێوەچوو، بەڵام دواتر گۆرا بۆ مەرامی سیاسی و بوو به‌بانگەشەی ھەلبژاردنەکان، گەر نا بودجەکە زۆر ڕوون و شەفافە و باسی ھەموو شتێک کراوە بە ژمارە وداتا.

سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی پێشینەکان بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: پێشینەکان ڕانەگیراوە و لەھەموو وڵاتانی دونیا لەکۆتایی ساڵ حیساباتی کۆتایی ھەیە، بەڵام ھەر کاتی بودجە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی پێشینەکان.

تاھیر لەدرێژەی قسەکانی ڕونیشیکردەوە، بۆ ئەمساڵ 15ھەزار کەس لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێن و دوای پەسەندکردنی بودجە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ،بڕیارە  ئەنجوومەنی ڕاژە پێکبێت گەر پێکھات ئەوکات ئەو ئەنجوومەنە سەپەرشتی دامەزراندن دەکات، گەرنا وەکو ساڵانی ڕابردوو لیژنەیەکی باڵاھەیە سەرپەرشتی دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند،بەپێی بودجەی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران ھەرێمی کوردستان لەگەل بەغدا ھاوتا دەکرێت و ھەر کاتێک لەبەغدا مووچەی خانەنیشی زیادبکرێ لەھەرێمی کوردستانیش زیاد دەکرێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار