٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

KDP.info زانیارى لەسەر هاتنى شاندێکى دەوڵەتى یاسا بۆلاى سەرۆکى هەرێم ئاشکرادەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  KDP.info-    / بەپێى قسەى ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە کۆتایى ئەم مانگە کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و لایەنە سیاسییەکانى عێراق لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دەخاتەڕوو شاندێکى دەوڵەتى یاسا دێنەوە بۆ لاى سەرۆکى هەرێم .

بەپێى زانیارى KDP.info کە لەسەر چاوەیەکى تایبەت لە ئەنجوومەنى نوێنەران دەستکەوتووە، بڕیارە کۆتایى ئەم مانگە هەریەکە لە لیستى عێراقییە و رەوتى سەدرییەکان و ئەندامانى دەوڵەتى یاسا و ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بکەن، ئەوەش بەمەبەستى دۆزینەوەى ڕێگا چارەیەکى گونجاو بۆ دەربازبوونى عێراق لەم قەیرانە، لەم بارەوە ئەشواق جاف ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەران لە لیستى هاوپەیمانى بۆ KDP.info ئەوەى خستەڕوو ئێستاى عێراق لە قۆناغێکى مەترسیدارە، بۆیە وەک مەبدەئێک بۆ کۆبوونەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکان لە کۆتایى ئەم مانگە کۆبوونەوە یەک لە هەولێر ئەنجام دەدرێت بە سەرپەرشتى جەنابى کاک مەسعود بارزانى گوتى:  هەندێک لە ئەندامانى دەوڵەتى یاسا پێیان خۆشە ئەو کۆبوونەوە بکرێت، هەرچەندە پێیان باش بوو لە بەغدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەر لە هەولێریش ئەنجام بدرێت ئەوە ئامادە دەبن.

ئەوەشى خستەڕوو ئەو هەموو خۆپیشاندانەى لەشارەکانى عێراق ئەنجام درا فشارى دروست کرد لەسەر ئەو لایەنانەى عێراق کە پێشووتر نەیان دەویست لەسەر مێزى گفتوگۆ کۆببنەوە.

گوتى:  کۆبوونەوە کە ئامانجى سێ خاڵە، یەکەم ئامادە دەبن دووەم کێشەکان چارەسەر بکرێن و لە هەولێر یان بەغدا بکرێت.

ئەوەشى خستەڕوو کە شاندێکى تایبەت لە دەوڵەتى یاسا دێنەوە لاى سەرۆکى هەرێم بەبێ ئەوەى کات و شوێنى دیارى بکات، ئامانجەکەشیان ئەوە دەبێت بۆ ئەوەى بزانن خاڵەکانى کۆبوونەوەکەى ڕابردوو چۆنە چۆن کارى لەسەر بکەن کە ئەوانیش خۆى لە جێبەجێ کردنى دەستور و ڕێکەوتنى هەولێر دەبینێتەوە کە دەوڵەتى یاسا خۆی لێدزییەوە.

کارزان هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار