سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان هۆشداری دەداتە ئەندامانی

ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕۆژنامەنووسان ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر بێت و ئابوونەی ساڵانەیان لە کاتی دیاریکراودا نەدەن و دوای بخەن، ئەوا مافی ئەندامەتیی سەندیکایان نامێنێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی سەندیکا:
" 1- ئەنجومەنی سەندیکا بڕیاری دا کە (ساڵانە) ئابوونەدانی ئەندامان لە کاتێکی دیاریکراودا بێت، ئەویش لە (2/1)ی هەموو ساڵێک دەست پێبکات تاوەکو (1/3) بێت. لەم مێژووە بەدواوە واتە لە 1/3 تاوەکو 1/6 پارەی ساڵانەی ئابونە دەبێتە (دوو هێندە)و ئەگەر هەر ئەندامێک بەم ڕێنماییانەوە پابەند نەبێت، ئەوا ناوی دەچێتە تۆماری (کۆتایی ئەندامێتی)و ئەندامێتی لە سەندیکا لە دەست دەدات.
2-هەر ئەندامێک ڕاژەی خزمەتی گێرابێتەوە لە سەندیکاوە، مافی لە ئەندامی کاراوە دەبێتە ئەندمی بەشدار، هەروەها ناوی ئەوانەی ڕاژەی خزمەتیان گێڕاوەتەوە بڵاو دەکرێتەوە.
3- ئەنجومەن بڕیاریدا ئەوانەی ئابوونەی ساڵی (2012)یان نەداوە، ئەوا دوا کات بۆ ئابوونەی ساڵی (2012 و 2013) دەبێت لە ماوەی نێوان (2/1/2013وە تاوەکو 10/4/2013) بێت. ئەندامانی سەندیکا پابەندی دانی ئابوونە جێبەجێ بکەن و ئەگەر لەم مێژووە ئابوونەکە نەدات واتە لە (11/4وە تاوەکو 1/6/2013) بڕی ئابوونەکە دەبێتە دوو هێندە. ئەگەر ئەندامەکە پابەند نەبوو بەم ڕێنماییانەوە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی سەندیکا مامەڵەی ناپابەندی لەگەڵ دەکرێت و ناوی دەگوازرێتەوە بۆ تۆماری کۆتایی ئەندامێتی و بڵاویش دەکرێتەوە."




