٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەئكید لەسەر یەك هەڵوێستی لە بەرانبەر ئیستحقاقاتی هەرێمی كوردستان لە نێو بودجەی عێراق كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

نیوەرۆی ئەمرۆ بەسەرپەرشتی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران ، كۆبونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان وەفدێكی فراكسیۆنی لیستە كوردستانیەكان لە بەغدا كە پێك هاتبوو لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و گۆران و یەكگرتوی ئیسلامی و ، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئیستحقاقاتی هەرێمی كوردستان لە نێو بودجەی عێراقی فیدرال بەرێوە چوو .

لەو كۆبونەوەیەدا گرفتەكانی نێو پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەپەسەند كردنی بودجەی گشتی عێراق و ئەو ئاستەنگانە بونەتەرێگر لەبەردەم داخوازیەكانی هەرێمی كوردستان لەنێو بودجە و قانونی موزانەی عێراقی فیدرال بە گشتی گفتوگۆی لەبارەوە كراو،  تەئكید كرایەوە لەسەر هەڵویستی نەگۆری هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر داخوازیەكانی خەڵكی كوردستان كە بەپێی دەستوری عێراقی فیدرال حكومەتی مەركەزی وابەستە دەكات بە جێ‌ بەجێ‌ كردنیانەوە .

كۆبونەوەكە تەئكیدی لەسەر یەك هەڵوێستی كوتلەكانی كوردستان لە نێو پەرلەمانی عێراق كردەوە لەبەرامبەر جێ‌ بەجێ‌ كردنی سەرجەم ئیستحقاقاتی هەرێمی كوردستان لە تەواوی سێكتەرەكان كردەوە ، بەتایبەت رێژەی لە 17% پەسەندكراوی بودجەی هەرێمی كوردستان وە هەروەها بودجەی هێزی پێشمەرگە و مەسەلە پەیوەندارەكانی نەوت .

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە هەڵوێستی حكومەتی هەرێم دا لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی كەدەیانەوێت وەك كارتی فشار بەكار بهێنرێن بۆ كەمكردنەوە و جێ‌ بەجێ‌ نەكردنی موستەهەقاتی هەرێمی كوردستان لە نێو بودجەی گشتی عێراقی فیدرال و سوپاسی یەك هەڵوێستی لیستە كوردستانیەكانی كرد لە بەرانبەر داخوازیەكانی خەڵكی كوردستان ، هەروەك داواشی كرد گفتوگۆكان لەگەڵ سەرجەم لایەن و كوتلە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان درێژەی پێبدەن بۆئەوەی لە رێگەی لێك تێگەیشتن و دیالۆگەوە داخوازیەكنمان بەدەست بهێنین ، وە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی  بۆ سەرخستنی هەوڵەكانیان دوپات كردەوە  .

كۆبونەوە تەئكیدی لەسەر هەماهەنگی و تەنسیقی بەردەوام لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كردەوە بەمەبەستی زیاتر پاڵپشتی و پێداگری لەسەر موستەحەقاتی هەرێمی كوردستان لە نێو بودجەی گشتی عێراق فیدرالی.

هەواڵی پەیوەندیدار