٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: بۆھەموو لایەک روونبۆتەوە کە بارزانی تاکە کەسە بتوانێ قەیرانی سیاسی عێراق چارەسەربکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ د.ساڵح مەلا عومەر عیسا چاودێری سیاسی و مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoڕایگەیاند:دوای ئەوەی لە نەورۆزی ساڵی رابردوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مسعود بارزانی ھۆشداری ئەوەیدا کە مالیکی ھەنگاو بەرەو دیکتاتۆری دەنێ، بەڵام لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان وعێراقیش پشتگوێیان خست تا وەکو ئەم ھۆشداریەیی سەرۆک بارزانی بووه‌ واقع، ئێستاش وڵاتانی دەره‌وەو ئەمەریکا و لایەنەکانی ھەرێم و عێراقیش گەیشتۆنەتە ئەو بڕوایە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ده‌توانێ عێراق لەم قەیرانە دەربازبکەت، بۆیە داوایان لێی کردووە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەوقەیرانە بدات .

د.ساڵح مەلا عومەر عیسا گوتیشی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تاکە سەرکردەیە کاریگەری لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق ھەیە و دەتوانێ قەیرانی سیاسی عێراق چارەسەربکات، چونکە لەکاتی پێکھێنانی حکوومەتی ئێستای عێراق دوای تێپەڕبوونی ھەشت مانگ ئەوکاتیش سەرۆک بارزانی توانی لایەنەکان کۆبکاتەوە و حکوومەت بە بەشداری ھەموو لایەنەکان پێکبێنێت.

ئەو چاودێرە سیاسییه‌ پێشیوایە ئێستاش بارزانی بەسیاسەتە حەکیمانەكه‌ی خۆی دەتوانی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق چارەسەربکات، ئەگەر لایەنی دەستەڵاتدار رەچاوی پێشنیارەکانی بکات، گەر نا عێراق دەکەوێتە نێو قەیرانێکی زۆر لەمەی ئێستا قوڵتر.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار