٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی لەكۆبوونەوەی یەكێتی ئەوروپا باسی تەنگەژەكانی عێراق دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

Kdp.info/ بریارە رۆژی‌ دووشەممە، وەزیرانی‌ دەرەوە لە یەكێتی‌ ئەوروپا، لەمیانی‌ كۆبوونەوەیەكدا پرسی‌ عێراق تاووتوێ بكەن، لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ عێراق رایگەیاندووە: بەرپرسێكی ئەورووپی لە بەلژیكاوە پێ راگەیاندوون یەكێتی‌ ئەوروپا داوای‌ لێكراوە بەمەبەستی‌ كەمكردنەوەی‌ گرژییەكان هاوكاری‌ عێراق بكات، بەیاننامەكە ئاماژەیداوە : كە یەكێتی‌ ئەوروپا هیوا دەخوازێت سەقامگیریی بێتە دی و بۆئەمەش هاوكاری عێراق دەكات، هەروەها لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەروو: كە هاوكات یەكێتی‌ ئەوروپا هیوادارە بە هەماهەنگی‌ لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان ‌و نێردراوی‌ ئەم رێكخراوە لە عێراقدا هەماهەنگی‌ بكات‌ و بەردەوام بێ‌ لەو رۆڵەی‌ كە لەدوای‌ ساڵی‌ 2003ەوە گێراویەتی و تێیدا لەسەر پاڵپشتی‌ دیاریكراوی‌ وەك فەرمانڕەوایی‌ شیاو‌ و پتەوبوونی‌ دامەزراوەكان و گەشەپێدانی‌ كەرتە زیندووەكانی‌ وەك ئاو‌ و كشتوكاڵ لە عێراقدا جەختی كردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار