كۆمەڵی ئیسلامی: عەلی باپیر بەشداری كۆبوونەوەكەی بارزانی دەكات

هەولێر-KDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیر و سەرۆكی كوتلەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێكی باشە، ئەوەش دەخاتەڕوو دەستخۆشی لەو هەنگاوە دەكەن.
وابڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 17/2/2013 لەگەڵ لایەنی كوردی لە بەغدا كه وەزیر و سەرۆكی كوتلەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دهگرێتهوه كۆببێتەوە، لەو بارەوە دارا محەمەد ئەمین بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بە KDP.infoڕاگەیاند: كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی كوتلە پەرلەمانیەكانی عێراق زۆر گرنگە، چونكە نوێنەری كوردن لە بەغدا و ئاگاداری گۆڕانكارییەكانن.
گوتیشی: كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات بەبەشداری خودی مامۆستا عەلی باپیر ئەمە جگە لەوەی لایەنەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆن بەشداری دەكەن، چونكە بە دەستپێكێكی گرنگی دەزانین.
كارزان هەورامی




