٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی لاوان و قوتابیان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

لەبیرەوەری شەستەمین ساڵەی دامەزراندنی هەردوو رێكخراوی، یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی قوتابیانی كوردستان دا، گەرمترین سڵاوو پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی هەردوو رێكخراوی دیاری تێكۆشەر و كۆڵنەدەری هەرێمی كوردستان دەكەین.

پێویستە لەم یادەدا ئەوە بخەینە روو كە دامەزراندنی ئەو دوو رێكخراوە بە حیكمەتی مستە فا بارزانی نەمر لەپێناو بنیاتنان و پەرەپێدانی كاری رێكخراوەیی و گرنگی دان بەخەباتی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاتە كایە، بۆ ئەوەی هۆشیاری لەكۆمەڵ دا بگاتە ئاستی داواو داخوازیەكان و داكۆكیكردن لەمافەكانی تاك.

ئەمەش وەك پرۆژەیەكی نەتەوەیی بریتیە لەبنیادنانی مرۆڤی كورد لە هەموو بوارەكان دا لەبەرئەوەی هەر تەنها بە تێكۆشانی رۆڵەكانی خۆی، كوردستان سەردەكەوێت و ئایندەی گەشتر و رووناكتر دەبێت.

پرۆژەی نەتەوەیی سەركەوتوو لەمێشكی لاوان و تواناكانیان دایە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو تەحەدیی و ئاستەنگانەی دێنە پێش و ئومێدیش هەر لەگیانی ئەوان دایە، چونكە لاوان شوورەی پۆلاِیین و قوتابیانیش سەرە رم و گەرەنتی سەركەوتن و سەقامگیری كوردستانن دەتوانن بریاری پێویست وەربگرن لەسەر هەموو ئاستەكان لەبەرئەوەی هوشیار و هێزێكی لەبن نەهاتووی كاریگەرن و بەرپرسن لەئاراستەكردنی كۆمەڵگە بەرەو بنیادنان و ئاوەدانی.

خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە لە توانا و لێهاتووی نەوەكانی دەڕوانێ و دامەزراوەكانی هەرێم، بە پەرلەمانی كوردستانیشەوە دابین كردنی پێداویستیە گرنگەكانی ئەم قۆناغەی بە هەند وەرگرتوە.

لەكاتێكدا پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشیی دەكات لەتێكۆشانی نیشتمانی و نەتەوەیی هەموو ئەو رەوت و هێزانەی لاوان و قوتابیانی سەر بە پارت و ئایدیۆلۆجیای سیاسی جیاواز، دەخوازین كە هەوڵەكانتان رێك بخەن بۆ یەكخستنی گوتار و خەباتی بەردەوامتان لە هاوپەیمانێتیەكی بەهێز،

یەكخستنی گوتاری سیاسی بە ئاراستەی بەرژەوەندی باڵای گەل و نەتەوە، ئەو كاتە دێتە دی كە سەرجەم كێشە و ناكۆكیەكان وەلا بنرێن بۆ گرتنەبەری ئەو گوتارەی كە یەكبوونی نەتەوەیی و هاوپەیمانی كۆمەڵایەتی بەهێز دەكات،

پەرلەمانی كوردستان لەسۆنگەی بڕوای تەواوی بەمافە پیشەیی و دیموكراسیەكانی خەباتی رێكخراوەیی بەگشتی و لاوان و قوتابیان بەتایبەتی، لەدانیشتنی رۆژی 19/9/1999 ی خۆی دا بڕیاری ژمارە (10) ی پەسەند كرد كە رۆژی 18 ی شوباتی هەموو ساڵێكی بە رۆژی قوتابیان و لاوان ناوزەد كرد.

سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و گشت شەهیدە سەربەرزەكانمان.

دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەكەین و هەمیشە سەركەوتوو سەرفراز بن                

 

 

                             دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە

                           جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

                                         17/2/2013              

هەواڵی پەیوەندیدار