٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عارف تەیفور: پێویستە ماڵ و موڵكی كورد و توركمان بدرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 به‌غدا-KDP.info/ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پەلەكردن لە گەرانەوەی سامان و موڵكی كورد و توركمانەكان دەكات كەلەسەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو زیانیان بەركەوتووە، عارف تەیفور لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: باشتر وایە حكوومەتی عێراق لەبری گەڕانەوەی ئەو بەعسییانەی كە دەستیان بە خوێنی خەڵكی عێراق سووربووە و بریاری 88 ی ساڵی 3003 ئەنجوومەنی حوكمرانی ده‌یانگرێتەوە، چاكترە حكوومەت بە زووترین كات، قەربووی كورد و توركمانەكانی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، كە بەدەستی رژێمی رووخاوی بەعس سەر و ماڵ و موڵكیان لەنابردران، عارف تەیفور هەروەها راشیگەیاند: جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەستووری عێراق ئێستا زۆر گرنگە، چوونكە تەنیا لە رێگای ئەو ماددەیەوە دەتوانرێ مافی ئەو خەڵكە زیانلێكەوتووانە بگەرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار