هاوپەیمانی كوردستانی نامەیەك بۆ دەرچوون لە تەنگەژەكانی عێراق پێشكەش دەكات

بەغدا- :KDP.infoهاوپەیمانی كوردستانی نامەیەكی بەپەلە ئاڕاستەی كوتلەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات سەبارەت بە پێویستی دەرچوونی وڵات لە تەنگژەكانی ئێستای عێراق، موئەیەد تەیب بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند: ئەمڕۆ هاوپەیمانی كوردستانی نامەیەكی گرنگ و بەپەلە ئاڕاستەی كوتلەكان دەكات و تێیدا ئاماژە كراوە لە چۆنیەتی دەرچوون لەتەنگەژەكان و دەستكردن بە پڕۆسەی هاوسەنگی سیاسی لەنێو دام و دەزگاكانی حكوومەت و جێبەجێكردنی داواكاری رەوای خۆپیشاندەران. هەروەها تەیب رایگەیاندووە: هاوپەیمانی كوردستانی بەنیگەرانی زۆرەوە چاودێری بەردەوامی خۆپیشاندانەكان دەكات، شایەنی باسە پێشتر بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: لەسەر داوای لایەنە عێراقییەكان كۆبونەوەیەكی فراوان لەهەولێر سازدەكرێت.




