٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەتی یاسا: لایەنە سیاسییەکان بارزانیان پێ قبوڵە و هێڤی دارین دەستپێشخەریةکةی بارزانی كێشەكانی عێراق چارەسەربکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەكان _ KDP.info  / لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا ئەوە دەخاتەروو كە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی هەیە لە گەڵ هەموو سەرکردەی قەوارە سیاسییەکان کە کێشەی سیاسیان هەیە لە گەڵ یەکتر، ئەوەش دەخاتەڕوو دەبێت بەهاوكاری بارزانی ئەم قەیرانەی ئێستای عێراق تێبپەڕێنرێت.

ئیحسان عەوادی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی تایبەت بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند: مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی هەیە لە گەڵ هەموو قەوارە سیاسییەکان، چونکە لایەنە سیاسییەکان بارزانیان پێ قبۆڵە.

عەوادی گوتیشی: هیوا خوازین ئەو دەستپێشخەریەی لایەنە سیاسییەكان دەیخەنە بەردەم مەسعود بارزانی ببێتە مایەی چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی نێوان قەوارە سیاسییەکان

هەواڵی پەیوەندیدار