٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عبدولڵا حاجى مەحمود بۆ kdp.info ئامانجى پێشنیارى لایەنەکانى عێراق بۆ سەرۆک بارزانى دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info


_  KDP.infoهەولێر _ کارگێڕى مەکتەبى سیاسى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو دەبێت لایەنەکانى عێراق سود لە ڕابردوو وەربگرن و کارلەسەر ڕێکەوتنەکان بکەن بۆ دووبارە نەبوونەوەى کێشەکان، ئاماژە بەوەش دەکات هەرێمى کوردستان سەنگ و قورسایى خۆى لە عێراق دیارى کردووە.
عبدولڵا حاجى مەحمودکارگێڕى مەکتەبى سیاسى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستانو سەرۆکى فراکسیۆنى "ح.س.ک" لە پەرلەمانى کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ kdp.info دەربارەى بارودۆخى ئێستاى عێراق و پێشنیارى لایەنەکان بۆ لاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستى دەستپێشخەرى ئاشتەواى نیشتیمانى بۆ دەرباز بوونى عێراق لەم قەیرانە سیاسییەیى ئێستا، گوتى: " سەبارەت بە ئاشتەواى نیشتیمانى لە نێوان پێکهاتەکانى عێراق و داواکردن لە جەنابى سەرۆک بارزانى و سەرکردایەتى کورد بۆ چارەسەرى گرفتەکان لە دوولایەنەوە، خۆى دەبینێتەوە، لایەنى یەکەم ئەوە دەردەخات هەرێمى کوردستان پێگەیەکى فراوان و بەهێزى هەیە لەعێراقداو لە پێشخستنى دیموکراتى و گەشە کردن ڕۆڵى گەورەى هەبووە، لایەنى دووەم ئەوە دەردەخات کە هەرێمى کوردستان پێگەیەکە بۆ ئاشتەواى و پێکەوە ژیانى لایەنەکان، گوتیشى:" بە بۆچوونى من ئەم هەنگاوە گرنگى تایبەتى هەیە، چونکە بەپێى دەستور و ئەو ڕێکەوتنە سیاسییەى هەمانە لە عێراقدا دەبێت هەموو هەوڵێَک بدرێت ئاشتەواى یەک دەنگى لایەنەکانى عێراق ڕێکبخەین".
لە درێژەى قسەکاندا دەڵێت: "وەک پەیامێک بۆ گەلى کوردستان ئەگەر ئەو هەنگاوە لەسەر دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و لە هەرێم ئەنجام بدرێت، هەڵسانەوەیەکى دیکە دەداتە پرۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستان و هەنگاوەکان و پێشنیارو داواکە قورسایى خۆى دەبێت لە دوولاوە یەکەم بۆ چارەسەرى کێشەکان و قورساى هەرێم بە تەواوى دەردەخات دووەم  کوردستانیش پێگەى لە عێراق زیاتر دەبێت".
ئاماژەى بەوەشدا بۆیە لەم نێوەندەدا هەرێمى کوردستان و مەسعود بارزانى ڕۆڵى خۆیان دەبێت.
هەرچەندە لایەنەکانى عێراق نیگەرانن لە جێبەجێ نەکردنى ڕێکەوتنەکەى هەولێر کە خۆى لە 19 خاڵ دەبینیەوە لەلایەن دەوڵەتى یاساوە بەڵام عبدولڵا حاجى مەحمود جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت ڕێکەوتنى ئەم جارە لەسەر بنەماى پابەند بوونى لایەنى دەسەڵاتى بەغداوە بێت، گوتى" بەبێ نەبوونى یەکێک لە پێکهاتە سەرەکیەکەى عێراق شیعەو سونە و کورد پرۆسەى سیاسى و دیموکراتى لە عێراق ماناى نابێت و دەبێت لایەنەکانى دیکەى عێراق لە نییەتى کورد بگەنو سونە و شیعەش کات بەسەر نەبەن و ئەم دانیشتنانەش نەکەن بەبەڕێکردنى کات نەیانەوێت بەشێوازێک لە شێوازەکان فێڵى دەستورى لێبکەن".
گوتیشى " پێویستە قسەى کورد بە ڕوونى لەو کۆبوونەوە ئەگەر بڕیار بێت ئەنجام بدرێت هەبێت و کوردی قسەى خۆى ببێت و لایەنى دەسەڵاتى عێراقیش پایەند بێت،نەک وەک ڕێکەوتنەکانى پێشوو خۆدزینەوەى تێدابێت ".


کارزان هەورامى
 

هەواڵی پەیوەندیدار