٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعد خالد: حكوومەت سورە لەسەر بەرێوەچوونی ھەڵبژارندەکان لە وادەی خۆیدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / سەعد خالد رێکخەری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند، ھەندێک گفتوگۆ کراوە بۆ دیاریکردنی کاتێک بۆ ھەڵبژاردنەکان، بەڵام تا ئێستا نەگیشتوونەتە ھیچ رێکكەوتنێک.

رێکخەری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند: دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی بودجە کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو ئەم پرسە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

خالد رونیشیکردەوە: پێویستە لە چەند رۆژی داھاتوو گفتوگۆ بکرێت بۆ دیاریکردنی وادەیەک، چونکە کات دەڕوات و لە کاتی ھەڵبژاردنەکانیش نزیک دەبینەوە و بەلایەنی کەم پێویستە 90 رۆژ پێش ئەو وادەی دیاری دەکرێت، کۆمسیۆن ئاگاداربکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئامادەکاری ھونەری و تەکنیکی بکات .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سورە لە سەر ئەوەی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت، چونکە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێش چەند رۆژێک تەئکیدی کردەوە ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆی بەرێوەدەچن، بەڵام دۆخی سیاسیش گرنگە بۆ ھەڵبژاردنەکان.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەجیا نووسراویان ئاڕاستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە، بۆئەوەی وادەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان دیاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار